سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بخەنە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە

بە دڵنیاییەوە بەڕێزتان ئاگادارن که سپای پاسداران شۆرشی ئیسلامی ایران، لە ٤٢ ساڵی ڕابردوودا دەستی لە سازکردنی گروپی میلیشای ڕادیکالی ئیسلامی‌دا هەبووە و بە ڕێگای ئەو گرووپانەوە هەوڵی ئەوەی داوە هێرش بکاتە سەر تەناهی وڵاتانی دێمۆکراتیک ، هاوکات لەگەڵ ئەوە سپای پاسداران بە ڕێگای بارمتەگرتنی هاووڵاتیانی وڵاتانی رۆژاوایی ، هەوڵی داوە خواستە نامرۆڤییەکانی خۆی بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنێ، هه‌روه‌ها هەوڵی ئەوەشی داوە کارتێکەری بکاتە سەر ئاراستەی دێمۆکراسی له وڵاتانی ئازاد دا.

وەکوو بۆ هەموو لایەکیش سەلماوە، سپای پاسداران لە ئاستی جیهانی‌دا له پووڵ سپی‌کردنەوە و سەودای مادەی هۆشبەر‌دا دەستی هەیە.

سپای پاسداران پتر لە ١٥ جار لەسەر خاكی وڵاتانی ئەرووپایی هەوڵی تێرۆری داوە و ئەو بابەتە لانیکەمی لە سێ دادگای، تێرۆر دوکتور شاپور بختیار، پاریس ٦ دێسامبری ١٩٩٤، تێرۆر دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، بێرلین ١٠ آوریل ١٩٩٧ و هەوڵ بۆ تەقانەوەی میتینگی سازمان موجاهدین، برۆکسێل ٥ مەی ٢٠٢١ پشت راست کراوەتەوە.

چالاکانی سیاسی کورد لە ٤٢ ساڵی ڕابردوودا یەکێ لە ئامانجە سەرەکییەکانی تێرۆریسمی سپای پاسداران بوون و وەک لە هاوپێچی ئەو نامەیە‌دا هاتووە ٤٥١ چالاکی سیاسی کورد لەلایان سپای پاسدارانەوە لە وڵاتانی جیاواز تێرۆر کراون.

ئێمە وەکوو کوردانی هاوڵاتی ئێوە بەرانبەر بە تێرۆریسمی سپای پاسداران هەست بە مەترسی دەکەین و داواکارییمان ئەوەیە بۆ ئەوەی چالاکی سپای پاسداران لە یەکێتی ئەروپا‌دا نەمێنێ ئەو گرووپە بخرێتە لیستی تێرۆروە، بێگمان دانانی سپای پاسداران لە لیستی تێرۆردا یارمەتیدەری وڵاتانی ئازاد دەبێت بۆ بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ بازاری مادەی هۆشبەر و تێرۆریسم‌ دا.

به‌ سپاسه‌وه

کوردستان تریبووناڵ