بەیانیەی فەرمی دەستەی دادستانی کوردستان تریبووناڵ

خەڵکی بەرێزی کوردستان

لە ڕێگای ئەو بەیاننامەیە پێتان ڕادەگەیەنین کە لە ڕێککەوتی ١٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩ بەرانبەر بە ١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ بەشێوەی فەرمی و بە پێی ژێهاتووییەکانی کە لە ئەساسنامەی کوردستان تریبووناڵدا بۆ دەستەی دادستانی دیاری کراوە، دەستەی دادستانی لێکۆلینەوەکانی خۆی دەست پێدەکات.

بەو پێیە دەستەی دادستانی لە هەموو کەسایەتییە حقوقی و حەقیقییەکان کە پاش شۆرشی گەلانی ئێران و لە ڕێککەوتی ٢٣/١١/١٣٥٧وە، بە هەر شێوەیەک تووشی خەسارە لە دەست سیاسەتە نامرۆڤییەکانی ئەم ڕێژیمە هاتوون، داوادەکات که داواکاری (سکاڵا) یان شایه‌تی خۆیان لەسەر تاوانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ئیمه‌لی کوردستان تریبووناڵ بنێرن.

جێگای ئاماژەیە کە هەر کەس خوازیار بێت، دەتوانێ بە پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری یان شایه‌تی لە ڕێگای ئادرەسی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوردستان تریبووناڵ پەیوەندی بگرێت.

داواکاری: تکایە ئەگەر بەڵگەیەکتان لە پەیوەندی بە تاوانەکان لەلایە، وێنەی بەڵگەکەش لەگەڵ داواکارییەکە بلکێنن و بۆمان بنێرن.

دەستەی دادستانی کوردستان تریبووناڵ