روونکردنەوەیەک لەسەر باروودۆخی زیندانەکانی ئێران

هاووڵاتییانی بەڕێز،
وەک ئاگادارن لە چەند ڕۆژی ڕابڕدوودا، چەندین فیلمی زۆر هەژێنەر لە گرتووخانەی ئەوینی تاران بڵاوکراوەتەوە، لەو فیلمانەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت که بەرێوەبەرانی گرتووخانەی ئەوین چۆن لەگەڵ دەستبەسەرکراوان هەڵسووکەوت دەکەن.

دەزگای دادپەروەریی ڕژیمی تۆتالیتێری کۆماری ئیسلامی لە ڕاستییدا دڕێژکراوەی سیستمی سەرکوت و داپلۆسینە؛ دەزگای داد لە کۆماری ئیسلامییدا، نوێنەرایەتیی سەرکوتی سیستماتیک دەکات و گرتووخانەی کۆماری ئیسلامیش بە ئامانجی ئەوە بەکار دەهێندرێ که کەسایەتیی دەستبەسەرکراوەکان تێکبڕووخێندرێ.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ڕژیمەکانی پێشوش لە کوردستاندا بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانیان کە تواندنەوە و لەنێوبردنی نەتەوەی کورد بووە و هەیە، هەمیشە دەزگای داد و زیندانەکانیان وەک بەشێک لە پێکهاتەی سەرکوتی ڕێکخراو بەکار هێناوە.

ئێمە زیندانییە سیاسییەکانی کوردستان ڕایدەگەیەنین، ئەوەی لە فیلمەکانی زیندانی ئەوین دەیبینن، بەدەر لەوەی کێ و بەچ مەبەستێک بڵاویکردۆتەوە، بەشێکی بچووک لە سەرکوتێکی سیستماتیکی نێو بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لەو پێوەندییەدا دۆخی سەرکوتی نێو زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە کەسانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز زۆر زیاتر و دڕندانەترە.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوام هەوڵی داوە بەشێوەی تەکووز ئەشکەنجە و ئازار بەرانبەر بە زیندانیانی سیاسیی کوردستان بەکار بێنێت.

ڕاستێکی حاشا هەڵنەگرە، کە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا، بەندیخانە بۆ تێکشکاندنی کەسایەتیی مرۆڤەکان بەکاردەهێنرێ، هەربۆیەش لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دا، ئەشکەنجە و ئازاری ڕێکخراو و بەردەوام هەیە و کەسی زیندانی لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا، ئازاری سیستماتیک دەبینێ.

هەڵبەت جێگای شانازییە کە بڵێین بەرانبەر بە ئازاری سیستماتیکی نێو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی، زیندانیانی سیاسیی کوردستان خۆراگری و بەرخۆدانی نێو زیندانیان وەک ئەرکێکی شۆرشگێری و درێژکراوەی سەنگەری خەبات لە ئەستۆگرتووە و بەردەوام هەوڵیان داوە پارێزەری ئەو ئامانجانە بن کە لە پێناویدا تووشی زیندان و ئەشکەنجە هاتوون.

بەڕێگای ئەو نووسراوەدا وێڕای جەختی دووبارەمان لەسەر بوونی ئەشکەنجە و ئازار لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافی مرۆڤ دەکەین، تا دەنگی بێزاری و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە پێشێلکردنی ڕۆژانەی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا، دەرببڕن.
یوسف شێخ محەمەدی
قاسم رەیانی
د. تاهیر حکمەت
برایم جەهانگیری
حوسێن بەخشی
غەفور حسنی ئازەر پوور
ڕەزا ئەمینی
مه‌حه‌مه‌د خۆسره‌وی
مه‌هین شۆکرۆلاپوور
مه‌حه‌مه‌د نووری
کەژاڵ بلووری
شەهرام وەحدانی
کورش وریانی
جماڵ نەجاری
ئەحمەد باب
بەهمەن توتونچی
ئازاد مۆمحەممەدزادە
شەهریار نەقشبەندی
فەرید وریانی
خەبات خانی
جەمیل میرکانی
شۆڕش ناسری
مۆختار ھووشمەند
سیاوەش محەمەدی
ئاگری ئیسماعیل نژاد
ژاکان باران
مراد جۆڵا
پژمان ئیمامی
ئیسماعیل خزرنیا
سەید مەزهەر تاڵانە
ئەحمەد رەزایی
سەعید باختە
خسرۆ قادری
نادر ئافانی
ئەسعەد خزری
محەممەد ئیسماعیل زادە (شاروێرانی)
عومەر شاداب
خالید رەواندووست
عوسمان بێورانی
سەید جەماڵ کەنکاش
سمایل سووری
محەممەد خزری
محەممەد حسەینی
کامیل ئوستاد ئەحمەدی
حەسەن مەلاک
رێباز ئازەرپوور
سەلاح خزرپوور
فتاح رەسووڵی
محەممەد ڕەسووڵی(گاندی)
محەممەد محەممەدی
ئەیوب هۆنەروەر
محەممەد ناسری
سیامەند شابۆیی
حەسەن مەحموودی
مەنسوور مروەتی
مستەفا فەقێ
مراد جۆڵا
ئامانج زیبایی راد
رەحیم محموودی
ئیبراهیم ویسی
یونس مینەزادە
شۆڕش حاجی
عەزیز حاجی رەحیمی
عەبدووڵا دۆستاڵی
عەبدووڵا عەزیززادە
محەممەد فەتاحی
محەممەد مستەفاپوور
کورش نوسرەتی
عەباس بابەکری
قاسم سوڵتانی
مەعسوومە ئەحمەد پوور
تاهیر لتفوولاهی
فەریبا وەکیلی
شۆرش عەبدووڵا زادە
رەسووڵ شەخسی
دارا بێگزادە
عوسمان حاجی زادە
ئەحمەد سادقپوور
تەها دادلی
شەهێن بایزیدپوور
فارووق پایمەرد
ئەحەد رەزا بابایی
حەسەن کاکیلی
سوران خەواڵی
سابیر سوڵێمانی
خالید سەخاوەت
مەجید سەدەفی
رەسووڵ عەبدووڵا پوور