تێرۆڕی بەرێز مووسا باباخانی مەحکووم دەکەین


هاووڵاتیانی بەرێز،

هەر وەک ئاگادارن، زۆر بە داخەوە تەرمی مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە ڕێککەوتی ١٦ ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ لە هوتێل „گوڵی سولێمانی“ لە شاری هەوڵێر دۆزراوەتەوە.
ئەمە یەکەم جار و دوایین جار نییە که تێرۆری دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی پەلاماری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان دەدات. ڕێکخراوی کوردستان تریبووناڵ وێرای دەربڕینی بێزاری و مەحکووم کردنی ئەو کردەوە تێڕۆریستییە، پرسە و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی مووسا باباخانی، ئەندامان و لاینگرانی حیزب دێمۆکراتی کوردستان و هەروەها کۆمەڵگای کوردەواری ڕادەگەیەنێ و داوا لە هەموو لایەک دەکات که یارمەتی‌دەری „کوردستان تریبووناڵ“ بن بۆ ئەوەی دۆسیەی تێرۆریزمی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە کوردستان لە کۆمەڵگای جیهانییدا بێنێنە بەر باس.

هاوکات داوا لە دەزگای دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەدواداچوونی جدی بۆ ئەو کەیسە بکات و لە هەموو تواناکانی خۆی لە پێناو لەقاودان و بە سزا گەیاندنی تاوانبارانی ئەو تێرۆرە کەڵک وەرگرێ.

ناو و یادی مووسا باباخانییەکان هەمیشە زیندوو دەمێنێ

ده‌سته‌ی کارگێری کوردستان تریبووناڵ