ده‌سته‌ی کارگێڕی کوردستان تریبووناڵ له‌ ٢٠٢٠/٧/٢٥ دا ئه‌م داواکاریه‌ی ئاراسته‌ی هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ماڤی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد

زۆر بەڕێز …،

به‌ درێژایی ده‌سته‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ دوای فتوای جیهادی دژه‌ کوردی خومەینی هه‌تا ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا له‌ ژێر دڕەندانه‌ترین شێوه‌کانی سه‌رکوت دایە.

بەڕێزتان شاره‌زان که „دوور خستنه‌وه‌ له‌ ماڵ و مڵکی باو و باپێران“، „کوشتنی به‌ کۆمه‌ڵ“، „گەمارۆی ئابووری‌“، „زیندان“، „ئه‌شکه‌نجه“، „ئێعدام“، „تێرۆر“و شێوه‌کانیتری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەشێک لە کردەوەی ڕژیم لە کوردستان بووە و هەیە، و جه‌نابتان و ئەندامانی بەڕێزی حیزب/ ڕێکخراو‌ه‌که‌تان ڕۆژانە بەشێک لەو قوربانییانە بوون و هەن.

به‌ باوه‌ڕی ئێمه به‌ هۆی نه‌بوونی ناوەندێکی ئارشیو و پۆلێنبەندی نەکردنی به‌ڵگه‌کان بەو جۆرەی کە پێویستە، تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتییدا لە‌قاونەدراوە و بە کورتی دەتوانین بڵێین بەشی هەرە‌زۆری ناوەندە سیاسی و لێکۆڵینەوەکانی دنیا و ڕای گشتی جیهانی ئاگاداری ئەوە نین کۆماری ئیسلامی ئێران چ جۆرە سەرکوتێک لە کوردستاندا بەڕێوە دەبات.

ئێمە لەو باوەڕەداین که لەئێستادا و به‌ بوونی میلیۆنان کورد له‌ دیاسپۆڕا، به‌ که‌ڵک‌وه‌رگرتن له‌ یاسا و کۆنڤانسیۆنه‌کانی داکۆکیکاری ماڤی مرۆڤ ده‌کرێت، گوشارێکی جیهانی بۆ سه‌ر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندی بە تاوانەکانی لە کوردستاندا سازبکه‌ین.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و هه‌روه‌ها بۆ دانانی بناخەی ناوەندێکی ئارشیوی نه‌ته‌وه‌یی(ناوەندێک بۆ پۆلێنبەندی بەڵگەکانی تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان‌دا) „کوردستان تریبووناڵ“ دامه‌زراوه.

سەرەڕای ئەوەی پێویست ناکات کارامه‌یی و کارتێکه‌ریی ئەو پڕۆژەیە بۆ ئێوەی بەڕێز ڕوون بکرێته‌وە، بە گرینگی دەزانین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌، که ئاگادار نەبوونی نەوەی نوێی کوردستانی لەبەسەرهاتی نەتەوەی کورد بەتایبەت لە قۆناغی پاش شۆڕشی گەلانی ئێران له‌ ساڵی١٣٥٧ی هه‌تاویی، گرینگ بوونی پڕۆژەکە ئه‌وه‌ند‌ه‌ێتر پڕ بایخ دەکات.

لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین کورته‌یک سه‌باره‌ت به‌ ڕەوتی کاری „کوردستان تریبووناڵ“ بخینە بەر چاوی ئێوه‌ی به‌ڕێز: „له‌ پاڵ کۆ کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه، شاهید، سکالاکان و پۆلێنبەندییان، هه‌وڵمان ئه‌وەیه بیسه‌لمێنین که تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان بەشێوەی سیسته‌ماتیک بووە و بە مەبەستی تواندنەوەی نەتەوەی کورد به پڕۆژه‌ کراوه.

ئامانجی سه‌رکی دادوه‌ره‌کانی „کوردستان تریبووناڵ“ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ هاوکاری „کۆمیسیۆنی لێکۆلینه‌وه“، له‌ سه‌ر „کۆمەڵکوژی“، „تاوانی سەردەمی شەڕ“ و „تاوان دژی مرۆڤایەتی“ به‌ یارمه‌تیی پارێزەرانی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکۆلینەوە بکەن و به‌رپرسایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و تاوانانەدا کە دژ بە کوردستان کردوویەتی بسەلمێنن.

بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌، پێویستمان به هاوکاری، یارمەتی و پاڵپشتیی هه‌مه‌لایانه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و حیزب و ڕێکخراوه کوردستانییانه هه‌یه‌‌، که ده‌یان ساڵه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌م رژیمه‌ د‌ژه‌ مرۆڤیه‌ بوونه‌ته‌وه.

هیوادارین ئێوه‌ش خۆتان به‌ به‌شێک له‌م پڕۆژه‌یه بزانن‌ و له‌ پێوه‌ندی به بەڵگەنامه‌کان، هەروەها ناساندنی شاهید و داواکاره‌کان و پێویستی و پێداویستی دواتر، پاڵپشت و یارمەتیدەرمان بن.

ئاشکرایه‌ کە پڕۆژەی „کوردستان تریبووناڵ“، پڕۆژەیەکی نەتەوەییە و بۆ بەره‌نگاربوونەوەی یاسایی لەگەڵ سیستمی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان داڕێژراوە و هەر بۆیەش دوورە لە هەر چەشنە ئایدیۆلۆژی و بەستراوەیی سیاسی بە لایەنێک. هاوکات خۆی وەک بەشێک لە هەوڵی ئێوە بۆ ڕووبەڕووبەنەوە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانێت. بەو هیوایەی بۆ سەرخستنی ئەو ئەرکە مێژووییە هاوکار و یاریدەدەرمان بن.

لە کۆتاییدا چاوەڕوانین وڵامی داوکارییەکەمان بە نووسراوە بە ئیمەیلی ژێرەوە پێڕابگەیەنن.

ده‌سته‌ی کارگێڕی „کوردستان تریبووناڵ“
گەلاوێژی ١٣٩٩ بەرانبەر بە جوولای ٢٠٢٠

______________
٢٠٢٠/٨/٤
سڵاو و رێز بۆ بەرێزانەی کوردستان تریبونال،

سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەرێز دەکەین. سازدانی تریبوناڵێکی لەو چەشنە پێداویستیەکی جدی بۆ گەلەکەمانە و لە رێگەی ئەو نوسراوەیە ئامادەیی خۆمان بۆ هەر چەشنە هاوکاری و یارمەتیەک ڕادەگەیەنین.
رێز
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

_____________


٢٠٢٠/٨/٤
سڵاو بەڕێزان، فەرموون لەگەڵ وڵامی نامەی عارف باوەجانی بۆ ئێوەی بەڕیز، نامەکە بە شێوەی پ د ف هاوپێچکراوە.

________
٢٠٢٠/٨/٦

_____________
٢٠٢٠/٨/٦
ئەم کاتەتان باش بەرێزان.
فەرموون وەلامی بەرێز سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) وەک فایلی PDF دە گەل ئەم ئیمایلە بۆتان ناردراوە.
دە گەل سڵاو و رێز،
بیرۆی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)


____________
٢٠٢٠/٨/٦
ئەم کاتەتان باش بەرێزان.
فەرموون وەلامی بەرێز سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) وەک فایلی PDF دە گەل ئەم ئیمایلە بۆتان ناردراوە.
دە گەل سڵاو و رێز،
بیرۆی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)
____________
٢٠٢٠/٨/١٢
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی
٢٠٢٠/٨/١٧

ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەرێزان لە دەستەی کارگێری کوردستان تریبوونال،
لە لایەن دەستەی کارگێری ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سپاستان دەکەم بۆ نامەکەتان. ئێمە وەک دەستەی کارگێری ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کۆردستان دەستخۆشیتان پێدەڵیین بۆ پێکهێنانی کوردستان تریبوونال کە مەبەستی کارکردنە لە سەر کۆکردنەوەی بەڵگەی ئەو تاوان وجینایەتانەیە کە داگیرکەرانی کوردستان بە شێواز و لە قۆناخی جیاوازدا لە دژی گەڵی کوردمان بەرێوەیان بردووە. ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی ئیمکان پشگیری لەم هەوڵە بە جێیەی ئێوە و هەموو هەوڵێکی لەم چەشنە دەکات. هیوای سەرکەوتن بۆ کوردستان تریبووناڵ دەخوازین.
دەستەی کارگێری ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٠٢٠-٠٨-١٧
__________
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
٢٠٢٠/٨/٣٠



٢٠٢٠/٨/٣٠ سڵاوو رێز، فەرموون وەڵامی پارتی ئازادیی کوردستان


٢٠٢٠/٨/٣٠
سڵاو و رێز. بە داوای لێبوردن کە زۆر درەنگ ناردمە خزمەتان.
ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
پەیامی ھاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ھاوپێچ کراوە

٢٠٢٠/٩/١
پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان


٢٠٢٠/٩/١
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان


٢٠٢٠/٩/٢
یه‌کێتی سۆڕشگێڕابی کوردستان



٢٠٢٠/٩/٧
نامەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە کوردستان تریبووناڵ
سڵاو و رێز
نامەکەکە هاوپێچە


٢٠٢٠/٩/١٢
سلاۆ و رێز
هاوپێچ دەگەل ئەم ئێمەیلە ولامی بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەلاتی كوردستان ئاراستەی بەردەستتان دەكرێت.
دەگەل رێزمان


٢٠٢٠/٩/١٣
بەڕێزانی ناوەندی کوردستان تریبۆناڵ
هومێدم سەرکەوتن و بەرەوپێش چونتانە لە خزمەت بە دۆزی حقوقی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و تێکڕای تێکۆشەرانی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی کورد.
بۆ ئاگاداریتان، سازمانی خەبات و تێکۆشەرانی لە ماوەی دەسەڵاتی ملهوڕی ڕژیمی ئاخوندی ئێران دەیان جار کەوتونە بەر هێرشی ترۆریستی و چەندین کادرو پێشمەرگەو ئەندامی سازمانی خەبات بە هۆی کردەوەی ترۆریستی بەکرێگیراوانی ئەو ڕژیمە شەهید کراون و چەندین کەس لە کادرو پێشمەرگەکانی سازمانیش لە پیلانە ترۆیستیەکان ڕزگاریان بووە.

من نامەی بەڕێزتان کە ڕێکەوتی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٩ کۆچی خۆری لە سەرە، چەند ڕۆژێکە پێم گەیشتوە، لە گەڵ سپاسی بێ پایان بۆ ڕەنج و ماندوبونتان،بە دڵنیاییەوە تا ئەو پەڕی توانا هەم سازمانی خەبات و هەروەها بەندەش ئامادەین بۆ پێدانی زانیاری و ئەو بەڵگانەی لە بەردەستماندایە پێشکەش دەکەین.

لە گەڵ ڕێزی دووبارەم
بابەشێخ حوسەینی
٢٣ ی خەرمانانی ١٣٩٩ کۆچی خۆری