پەیامی حه‌وت ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی مانگرتنی گشتی لە کوردستانی ئێران

پەیامی حه‌وت ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی مانگرتنی گشتی لە کوردستانی ئێران

گەلی خۆڕاگری کوردستانی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردوه‌‌کان، چالاکوانان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان،

سپاس و پێزانین بۆ بەشداریکردن و پشتگریتان لە مانگرتنی گشتیی ئەمڕۆ.
ئەو کارەی ئێوە دژکردەوەیەکی بەهێز بوو بۆ لەسێدارەدانی ئەم دواییەی چوار زیندانیی سیاسیی کورد لەلایەن دەزگای بە ناو دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بێگۆمان خەباتی ئێمە کۆتایی نەهاتوە. لەوڕۆ بە دواوە دەبێ بەرەی خەباتی مەدەنیمان بەرفراوانتر کەین و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی حوکمی لە سێدارەدان بگرین. بە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی دیکەی سیاسی و مەزهەبی لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە، خەریکە کارەساتێکی دیکە بخولقێت. ئەو دۆخە وریایی و خەباتی بەردەوامی دەوێت.

هاوپشتی و پابەندبوونمان بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری و بەرەنگاربوونەوەی ئەم نادادپەروەرییە ئاشکرایانە زۆر گرنگە. ئێوە سەلماندووتانە کە هێز لە یەکگرتندایە و بە یەکگرتووییمان دەتوانین پێش بە زۆر کارەساتی مرۆیی دیکە بگرین.

لەگەڵ سپاس و پێزانینماندا



٣٠ ژانویەی ٢٠٢٤


ڕێکخراوی جیهانی کورد
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا
کەمپەینی داکۆکیکاری چوار بەندکراوی سیاسیی کورد
کوردستان تریبۆناڵ
ناوەندی مافی مرۆڤی زاگرۆس


 

Logos