کۆمه‌ڵکوژی گونده‌کانی سۆفیان و سه‌رووکانی

به‌شی یه‌که‌م

کۆمه‌ڵکوژی گونده‌کانی سۆفیان و سه‌رووکانی

به‌شی دووهه‌م

کۆمه‌ڵکوژی گونده‌کانی سۆفیان و سه‌رووکانی
کۆمه‌ڵکوژی گونده‌کانی سۆفیان و سه‌رووکانی

لە درێژەی کاروچالاکی رێکخراوەی کوردستان تریبووناڵ دەست دەکەین بە بڵاوکردنەوەی زنجیرە بەرنامەی دۆکۆمینتاری „ڕۆژانەی سەرکوت“.

„ڕۆژانەی سەرکوت“ زنجیرە بەرنامەیەکە کە بیرەوەری سەرکوتی کۆماری ئیسلامی و لێکۆلینەوەی توێژەرانی کورد لەو بوارەدا لە خۆ دەگرێت.

ئەو بەرنامانە کۆمەڵە وتوێژێکی میدیایی لە خۆ دەگرێت کە لە دوو شێوازی لێکۆلینەوە و گێرانەوەی بیرەوەری پێکهاتوون.

لە زنجیرە بەرنامەی“ ڕۆژانەی سەرکوت“ هەوڵدەدرێ، بە رێگای بیرەوەری و لێکۆلینەوە، بەشێک لەو تاوانانەی کۆماری ئیسلامی لە ٤١ ساڵی ڕابردوودا لە کوردستان کردوویەتی ئاشکرا بکرێت.

کوردستان تریبووناڵ لە ڕووی یاساییه‌وه، هیچ بەرپرسیارێتییەکی لەسەر نێوەرۆکی بیرەوەرییەکان لە ئەستۆ نییە.

کوردستان تریبوونال هەموو هەوڵی خۆیدەدات کە قوربانیانی تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستاندا بدۆزێتەوە و بەسەرهاتیان تۆمار و بڵاوبکاتەوە.

ده‌سته‌ی کارگێری کوردستان تریبووناڵ